شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە ڕۆژی دووشەممەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە دەستی بەسەرداگیراوە و لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا بەسەدان کەس دەستگیرکراون.
لە ئامەد چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە و داگیرکارییە بەردەوامە. بەڵام هەموو ئەو کۆڵانانەی کە دەچێتە شارەوانی گەورەی ئامەدی گەمارۆداوە و بەهێزی چەکدار تەنراوە.
سەرەڕای گەمارۆکانی پۆلیس بە سەدان ئەندامی هەدەپە و هاووڵاتیانی ئامەد بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. گەل خۆیان گەیاندە بەندەکانی کۆنتڕۆڵی پۆلیس کە لەسەر رێگەی شارەوانی دانرابوون و بە وتنەوەی دروشم ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا. پۆلیسی تورکیش هێرشی کردەسەر چالاکوانان.
لە کاتی هێرشەکانی پۆلیسدا هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سزای تەمەلی، بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە ، هاوبەریوەبەری حەدەکە گولیستان کلچ و سەعادەت شەنگول، هاوسەرۆکی بەدەپە محەمەد ئەرسەلان بۆ ئەوەی ڕاگەیەنراوێک بدەن بە وتنەوەی دروشم خۆیان گەیاندە شوێن چالاکییەکە.
لەکاتی هێرشی پۆلیسدا پەرلمانتارێکی هەدەپە بەناوی عایشە ئاجار برینداربوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ک-ش