لە ئامەد هەدەپەییەکان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد

لە شارەکانی باکوری کوردستان بۆ ٤هەمین ڕۆژی لەسەر یەک ناڕەزایەتییەکان دژی داگیرکردنی بۆ شارەوانییەکان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆش لە شارەکانی ئامەد هەدەپەییەکان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

لەو چوارچێوەیەدا لە شاری ئامەد چالاکی ئیدانەکردن لە ڕۆژی ٤هەمینی خۆیدایە . مووسا فارسوگوولار، دەرسیم داغ، ڕەمزییە توسوون، فەلەکناس ئوجا و دڵشاد جانباز پەرلمانتارانی هەدەپە  و ژمارەیەک لە ئەندامانی هەدەپە لە بەردەم شارەوانی ئاممەد دا دەستیان بەچالاکیی کردووە.

چاوەڕان دەکرێت کە لە کاتژمێرەکانی داهاتووە دا چالاکوانان ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوە.

لە چالاکییەکەی چوارشەممەدا پۆلیس هێرشی کردەسەر خۆپیشاندەران و پەرلمانتارێکی هەدەپە و ڕۆژنامەوانێک کرایە ئامانج. هەروەها ١٠کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران.

ڕۆژی ١٩ی ئاب/٢٨ی گەلوێژ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین و هەریەک لە بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان، هاوسەرۆکی شارەوانیی وان، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین و سەلجوق مزراکلی، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئامەد-ی لەکاردوورخستەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی گەل و لایەنە سیاسییەکانی لە باکووری کوردستان و تورکیا و دەرەوەی لێکەوتەوە و بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەر یەک ناڕەزایەتیەکان بەردەوامە.

ک-ش