لە ئامەد و شرنەخ چەندین کەس گیران

ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کورد بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری ئامەد ٨ کەس گیران و ٤ کەسیش دەستگیر کران. لە شاری شرنەخیش کەسێک دەستگیر کرا.

لە شاری ئامەد هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی هەڵیان کوتابووە سەر چەندین ماڵ، ١٢ کەسیان دەستگیر کردبوو. دوای ئەوەی وتەی هەر ١٢ کەسەکە وەرگیرابوو رەوانەی دادگا کرابوون.

لەو ١٢ کەسەی رەوانەی دادگا کرابونن، چواریان لە دوای تەواوبوونی کاروباری یاسایی ئازاد کران و ٨ کەسی دیکە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخستندا" بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو، رەوانەی زیندان کران.

لە لایەکی دیکەوە، لە شارۆچکەی سێگرکی ناوچەی قلابانی شەرنەخ سەربازانی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەک و کەسێک بە ناوی مەسعود بابات دەستگیر کرا و رەوانەی ناوچەی قلەبان کرا و تا ئێستا لە بارەی ئازادکردن یان گرتنیەوە هیچ بڕیارێک نەدراوە.

ز.ش