لە ئامەد پۆلیسێک کوژرا

لە ناوچەى هێنێ لە ئامەد بەهۆی چالاکیى هێزەکانى گەریلاوە، بەلانیکەمەوە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکى تریش بریندار بوو.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، شەوی دووشەممە لە ناوچەى هێنێ لە پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان بەهۆی چالاکیى هێزەکانى گەریلاوە ٢ پۆلیس بریندار بوون.

ئەو ٢ پۆلیسە بریندارە بە کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیى سەڵاحەدینى ئەیوبی و یەکێک لە پۆلیسە بریندارەکان بە ناوی نازن تونجەر لە نەخۆشخانەدا مردووە.

تاوەکو ئێستا هێزکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە هیچ راگەیاندراوێکیان بڵانەکردووەتەوە.

ر.م