لە ئامەد ژنێک کوژرا
لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ژنێک بە ناوی دەنیز، ک. کوژرا.
لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ژنێک بە ناوی دەنیز، ک. کوژرا.
لە کۆڵانی گەڤرانی گەڕەکی ئۆفیسی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ژنێک بە ناوی دەنیز، ک. کە لە بینایەک دەژیا بە هۆی هێرشی چەکداریەوە کوژرا. ڕاگەیەنرا کاتێک منداڵە ساڵ و نیوەیەکی لە باوەشدا بووە، دەنیز، ک. کوژراوە.
بە پێی زانیاریەکان، کاتێک کارمەندی باڵەخانەکە دەنگی تەقەی بیستووە پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە. کاتێک هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە دەنیز، ک. برینداربووە بەڵام لەگەڵ هەوڵەکان دەنیز، ک. ڕزگاری نەبوو و گیانی لەدەستدا.
ف.ق