لە ئیدر و چەلێ ٢ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی باشانی ئیدر و ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ لەدژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیەکانی ئیدر و جۆلەمێرگ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێری دا کە لە ئەیالەتی سەرهەد بەردەوامە، لە ٢٤ی کانونی دووەمدا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی باشانی ئیدر هێزەکانمان لە سەربازانی قەرەقۆلی ئاخوریان دا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەرباز کوژران.

هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆڕەشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە ٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی کۆردینە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن کرانە ئامانج ، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانرا."

ف.ق