لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانی رزگاری عەفرین ٢ داگرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە گوندێکی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکی سابۆتاژدا، ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە گوندێکی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکی سابۆتاژدا، ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە:
"لە هەرێمی عەفرین چالاکی و ئۆپڕاسیۆنەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکان بە بێ وەستان بەردەوامن.
لە ١ی کانونی دووهەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دەوروبەری گوندی باسوتێ-ی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین لە دژی سەنگەر و حەشارگەکانی گروپی چەتەکانی بە ناوی فرقەت ئەلحمزە چالاکییەکی سابۆتاژ ئەنجام درا. لە ئەنجامی چالاکییەکدا ٢ چەتەی داگیرکەری ئەو گروپە کوژران و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکەی کەشفی سوپای تورکی داگیرکەر بەسەر ناوچەی شەڕای عەفریندا سووڕانەوە. دواتریش گوندەکانی مەرەناز و مالکییە و شەوارخا و قەڵای شەورخای سەر بە ناوچەی شەڕا تۆپباران کران و بەو هۆیەوەو زیانێکی زۆری مادی بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەوت."
ز.ش