لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکانی یەژاستاردا ٧ سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتەنیندا گەریلاکانی یەژاستار دوێنێ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورک کوژران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتەنیندا گەریلاکانی یەژاستار دوێنێ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، دوێنێ لە هەفتانین هێزەکانی یەژاستار چالاکیەکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی هەفتانیندا لە هەرێمی هەفتانینیی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا هێزەکانمان (یەژاستار) لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ دا چالاکیەکیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی کۆنفرانسی گەورە ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەنگەرەکانی دوژمن دراون و ٧ سەربازی دوژمن کوژراون. دوای هێرشەکە سوپای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ دوورخستەوە. هیزەکانمان تەقەیان لە هەلیکۆپتەرەکان کرد و بە ناچاری دوورکەوتنەوە.
لە هێرشی ئاسمانیدا دوو گەریلا شەهید بوون
٢ی کانونی دووەم فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی کانوشکا و زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی گەل و هەرێمی کارتالی سەر بە ئاڤاشین و دۆڵی پساخای سەر بە هەفتانینیان بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا بۆ سەر هەرێمی هەفتانین دوو هەڤاڵمان شەهید بوون. لە داهاتوودا زانیاری لە سەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی بلاودەکەینەوە."
ف.ق