لە بۆلۆگنای ئیتالیا کۆمەڵکوژییەکەی پاریس شەرمەزار دەکرێت

لە شاری بۆلۆگنای ئیتالیا، کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بە ریپیوانێک شەرمەزار دەکرێت.

لە شاری بۆلۆگنای ئیتالیا، بۆ هەرسێ ژنە تێکۆشەری کورد (ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز) رێپێوانێک کرا. رێپێوانەکە لە لایەن رێکخراوەکانی (Onlus, Rete Kurdistan, Jineoloji İtalia, Rete Jin, Non Una Di Meno) رێکخرابوو، هاوکات چەندین سەندیکا و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیش پشتیوانیان کرد.

لەو دەقەی کە لە رێپێوانەکەدا بڵاو کرایەوە راگەیاندراوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێش هەموو شتێک ژنە شۆرشگێڕە کوردەکان دەکەنە ئامانج و وتی: "لە رۆژئاوا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سیستمێکی ئازادی ژن و خۆپاراستن دروست کراوە و بەو ئاشکرا بوو کە کۆمەڵگا نۆژەن دەکرێتەوە و ئەگەری ئەوەی هەیە کە پیاوسارلاری لەناوببرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی هێرشکردنە سەر رۆژئاواش ئەوەیە.

کۆمەڵکوژکردنی سێ ژنی شۆرشگێڕی کورد لە پاریس و کوشتنی هاوسەرۆکی پارتی ئایندەی سوریا هەڤرین خەلەف و شەڕڤلنی یەپەژە ئامارا گونەش-یش لەو ترسەوە دێت".

لە کۆتاییشدا ئەوە هاتووە کە ژن لە نمونەی ژنی تێکۆشەرەوە بوێری وەردەگرن و وتی: "کاتی ئەوە هاتووە کە دەنگی شۆرش لە کۆڵان و شەقامەکان بڵاو بکەینەوە".

لە لایەکی دیکەوە بڕیار وایە هەر لە بۆلۆگنا لە ١١ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی XX سێتێمبرە رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.

ز.ش