لە جۆلەمێرگ هەنگەکان کۆمەڵکوژ دەکرێن
بە هۆی شەڕی باکووری کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ملیۆنان هەنگ لەناوچوون.
بە هۆی شەڕی باکووری کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ملیۆنان هەنگ لەناوچوون.
خاوەنی هەنگەکان لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی تر دەڵین، بە شەڕ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچە شاخاویەکان بە ملیۆنان هەنگ مردوون و لەناوچوون و دوو ساڵە هیچ سوودێک لە هەنگەکانیان بەدەست ناهێنین و زیان دەکەن.
لە چیا، دۆڵ و کوێستانەکانی جۆلەمێرگ ، وان، ئاگری و بەدلیس و شارەکانی تر بە سەدان ئاژەڵی کێوی و جۆری ڕووەک هەیە. لە شارەکانی باکووری کوردستان کە خاوەن سروشتێکی دەوڵەمەندن، هەنگ بەخێوکردن یەکێک لە سەرچاوەکانی ژیانی هاوڵاتیانە. لەگەڵ ئەوەشا بە سەدان هاوڵاتی تورک لە شارەکانی ئۆردو، گوموشخانە و ڕیزە و شارەکانی تر دەچنە باکووری کوردستان. هەنگوینی شارەکانی باکووری کوردستان کە بەرهەمی بە سەدان جۆرە ڕووەک و گیای سروشتیە، لە باکووری کوردستان و تورکیاش بەنرخە. بەڵام ئەم دوو ساڵەی دوایی دۆخەکە تێکچووە و کەس ناتوانێت هەنگ بەخێو بکات. لەم دوو ساڵەدا بە ملیۆنان هەنگ لە جۆلەمێرگ و شارەکانی تر لەناووچوون و مردوون. ئەوانەی کاری هەنگ بەخێوکردن دەکەن، ڕایدەگەیەنن، زیانێکی گەورەیان کردووە.
هاوڵاتیەکی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ کە کاری بەخێوکردنی هەنگ دەکات ڕایدەگەیەنێت، بە هەزاران هەنگی مردوون و نزیکەی دوو ساڵە هیچ داهاتێکی بەدەست نەهێناوە و وتی، "پێشوازیەکی گەرم لە هەنگوینی شەمزینان دەکرێت، بەڵام دوو ساڵە هەنگەکانمان دەمرن. زیانێکی زۆر گەورەمان کرد. لەبەرئەوەی هەنگەکانمان دەمرن، پار و ئەمساڵ بەرهەممان نەبوو. ئێمە بۆمەبارانەکان وەک هۆکاری سەرەکی مردنی هەنگەکانمان دەزانین . هیچ هۆکارێکی تر بۆ مردنی هەنگەکانمان نییە."
ف.ق