لە جۆلەمێرگ گەریلا لە کاروانێکی سەربازی داوە و ۱۳ سەرباز کوژراون

هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کاروانێکی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و لە ئاکامیدا ۱۳ سەربازی دوژمن کوژراون و ۳ی دیکەش بریندار بوون.

لەو بارەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) بە بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاندوە: ": لە ناوچەی چەڵێی جۆلەمێرگ گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی  (یەژاستار-YJA STAR) گورزی زۆر قورسیان لە سپا داگیرکەرەکەی تورکیا داوەتەوە و ئەم زانیاری و ئامارانەیی داوە:

لە ملەی کۆردینە گورزی قورس لە دوژمن دراوە

"هێزەکانمان لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان باگەر و ڕۆنیادا لە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا زنجیرە چالاکییان ئەنجام داوەتەوە. پەیوەست بەوەش لە کاتژمێر ۱۱:۱٥ خولەکی نیوەڕۆی ڕێککەوتی ۲ی ئەیلولدا، لە ملەی کۆردینەی ناوچەی چەلێی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە و گورزی قورسیان لێداون، بەڵام لەو بارەوە ئامارێکی ورد و دروست بەدەستمان نەگیشتووە.".

لە ملەی خەرەگۆڵ ۱۳ سەربازی دوژمن کوژراون

"پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، بەڵام لە ملەی خەرەگۆڵ سەر بە چەلێ، گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەژاستار کاروانێکی سوپای تورکیایان کردووەت ئامانج و لە ئاکامیدا ۱۳ سەربازی دوژمن کوژراون و ۳ی دیکەش بریندار بوون و زرێپۆشێکیش بە تەواوەتی تێکشکێنراوە. لە پاش چالاکییەکە لە کاتژمێر ۱٦:۰۰ی سەر لە ئێوارەدا، هێزەکانی ڕژێمی تورکیا بێسەروبەر و هەڕەمەکیانە ناوچەکەیان تۆپباران و هاوەنباران کردووە و پاشان بە ژمارەیەکی زۆر هێزی پیادە و زرێپۆشەوە هاتوونە ناوچەکە و لاشەی کوژراوان و بریندارەکانیانی هەڵگرتووەتەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن".

هـ.هـ