لە حەفتانین و خواکورک ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران

لە هەرێمەکانی حەفتانین و خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە چالاکیەکەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلاکان لە حەفتانین و خواکورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان یەژاستار ١٣ی کانونی یەکەم کاتژمیر ١٤:٢٠ لەدژی داگیرکەرانی تورک لە گردی کۆنفەڕانس چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە دوژمندا. لە چالاکیەکەدا ٨ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش برینداربوون.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی هەرێمی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا.

هێزەکانمان لە ١٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گردی شەهید ئاخین لە داگیرکەرانیاندا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٥:٤٥ هێزەکانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لە گردی شەهید دەرویش چالاکیان ئەنجامدا و گورزی قوڕسیان لە دوژمنی داگیرکەر دا. لە چالاکیەکەدا ٣ سەرباز کوژران و سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپیەر کوژراو و بریندارەکانی لە هەرێمەکە دوورخستەوە.

ف.ق