لە داقووق داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان
چەتەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی داقووق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی پۆلیسی فیدراڵی.
چەتەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی داقووق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی پۆلیسی فیدراڵی.
کاتژمێر ٩:٠٠ی شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە سنووری گوندی تۆپزاوە، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فیدراڵی.
بەپێی زانیارەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی پۆلیسی فیدراڵی کوژاروە و شەڕ و پێکدادان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووە.
ف.ق