لە دژی داگیرکاریی بانگەوازی بۆ پێکهێنانی بەرەی نەتەوەیی کرا

ناڕەزایەتیەکان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان فراوانتر دەبن. لە شاری سلێمانی 'بەرەی نەتەوەیی' دژ بە داگیرکەران ڕاگەیەندرا.

ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان، زانایانی ئاینیی، پەرلەمانتار و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنیەکان، لە هۆڵی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە ئێوارەی ڕۆژی ٦ی حوزەیران ١٧ی جۆزەردان  بەڕێوە چوو و ڕاگەیەندرا کە دژ بە هێرش و داگیرکاریەکان کاری دیپلۆماسی ئەنجام دەدرێت و چالاکی ڕێکدەخرێن. بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنێک دروست کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دەستنیشان کرا 'بۆئەوەی چالاکی تەنها لە یەک هەرێم ئەنجام نەدرێت و گشتگیر بێت، لە سەرتاسەری باشووری کوردستان کۆمیتەی 'بەرەی نەتەوەیی' لە دژی داگیرکاریی دروست دەکرێت.

لەکۆبونەوەکەدا ڕاگەێندرا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرنامەی چالاکیەکانیان ئاشکرا دەکرێت.

ک-ش