لە دەرسیم بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەک قەدەغە کرا
پارێزگاری دەرسیم رێگری کرد لە چالاکیی ناڕەزایەتی بێسەروشوێنکردن و لاقەکردن و لەم چوارچێوەیەدا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی قەدەغە کرد.
پارێزگاری دەرسیم رێگری کرد لە چالاکیی ناڕەزایەتی بێسەروشوێنکردن و لاقەکردن و لەم چوارچێوەیەدا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی قەدەغە کرد.
دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دژی بێسەروشوێن کردنی گوڵستان دۆکو کە خوێنداکاری زانکۆیە و رووداوەکانی لاقەکردن، بە قەدەغەکردنی ناڕەزایەتی وڵامی دایەوە.
پارێزگاری شارەکە پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایا لە ئەنجامی چالاکیی ناڕەزایەتیدا "خەڵک هان دەدرێت بۆ تووڕەیی و دوژمنکاری زیاد دەبێت" و بەم بیانووەوە ١٥ رۆژ ئەنجامدانی چالاکی و خۆپیشاندانی قەدەغە کرد.
ز.ش