لە سێ ناوچەی ئەرزەڕۆم ١٥ هەدەپەیی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

لە شارەوانی ناوچەی قەرەیازی، تاتۆس و قەڕەقۆچانی ئەرزەڕۆم ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە لایەن ڕژێمی ئەنقەرەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

لە شارەوانییەکانی ناوچەی قەرەیازی، تاتۆس و قەڕەقۆچانی ئەرزەڕۆم ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.

بۆ دورخستنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، سکاڵا و پێپرسینەوەکان کە بەرامبەریان تۆمارکراون، وەک بیانوو پیشان دەدرێت.

ف.ق