لە شەنگال چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستێپێکرد

بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شەنگال چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد.

چالاکیی مانگرتنەکە بە پێشەنگایەتیى ئەنجوومەنی بەڕێوبەریی دیموکراتیکى شەنگال، بزووتنەوەى ئازادیى ژنانی ئێزدی، یەکێتى گەنجانى ئێزدی و یەکێتیى ژنانى گەنجی ئێزدی دەستیپێکردووە.

چالاکیی مانگرتنەکە لە هۆڵی لالش لە خانەسۆر بەڕێوەدەچێت. دەستەى یەکەمی مانگرتوان لە ٢٠ کەس پێکهاتوون. چالاکیى مانگرتنى ئەو دەستەیە بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر نوێنەرانی رێکخراوەکانى تری شەنگال چالاکییەکە لەو دەستەیە وەردەگرن و بەشێوەى دەوری درێژە بە مانگرتنەکە دەدەن.

ر.م