بە ئامادەبوونی پێشمەرگە و كەس و كاری شەھیدان و قوتابیان و میوانان و ھاووڵاتییانی سنوورەكە مەراسیمەكە ئەنجام درا. یەكەم شەھیدی پێشمەرگە لە جەنگی رزگاریى کۆبانێ لە رۆژئاوایی كوردستان بە ناوی ( زێرەڤان ئەكرم) لە مەراسیمەکەدا یادی کرایەوە .
داوی ئەوەی بڕیاری رەوانەکردنى پێشمەرگە بۆ شاری كۆبانێ و شەڕ لە دژی چەتەکانى داعش درا. ژمارەیەك لە پێشمەرگەکان لە کۆبانێ بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش بە ناوی زێرەڤان ئەكرم لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٥ / ٣٠ی بەفرانبار شەهید بوو.
لە دواى هەشت رۆژ لە شەهیدبونى زێرەڤان ئەكرم، کە هاوکات خوێندکاری فاکەڵتیى پەروەردەىى زانکۆی سۆران بوو، کۆبانێ بە تەواوی لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرا.
ر.م