لە لیجە و هەزرۆ و کاراز قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا

لە ٢٣ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە، هەزرۆ و کاراز قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا.

پارێزگارى دەوڵەتى تورک لە ئامەد لە ١٣ گوند و مەزرای ناوچەى لیجە و لە ٩ گوند و مەزرای ناوچەى هەزرۆ و لە گوندێکى ناوچەى کاراز هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.

قەدەغەکارییەکە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکى تر لەلایەن پارێزگارى دەوڵەتى تورکەوە لە ئامەد بەردەوامیى دەبێت.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ لەو ناوچانەدا، سەربازانى سوپاى تورک دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی کردووە.

ر.م