لە لیجە و هەزرۆ و کاراز ٧ کەس دەستگیرکران و یەکێکیان منداڵە

دواى ئەوەى دەوڵەتى تورک لە ٢٣ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە، هەزرۆ و کاراز لە ئامەد هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد، سەربازانى ئەو دەوڵەتە هەڵیانکوتایە سەر ١١ ماڵ و ٧ هاووڵاتییان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان منداڵە.

دەوڵەتى تورک لە ٢٣ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە، هەزرۆ و کارزا لە پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان دوێنێ هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد و هاوکات سەربازانى سوپاى تورک دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن لەو ناوچانەدا کرد. قەدەغەکارییەکە شەوی رابردوو کۆتایى پێهات.

لە دواى قەدەغەکارییەکە، هێزە چەکدارەکانى دەوڵەتى تورک هەڵیانکوتایە سەر ١١ ماڵی هاووڵاتییان لە گوندی چیفتیل باخچە لە ناوچەى هەزۆر و ٧ ئەندامى یەک خێزانیان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان منداڵە.

ناوی ٦ کەس لە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: حەسەن تەکین، یەحیا تەکین، مولکییە تەکین، روقییە و فەوزییە تەکین دەستگیرکران. مولکییە تەکین لەگەڵ کچە تەمەن ٢ ساڵەکەیدا بە ناوی رۆزا تەکین دەستگیرکراوە.

ر.م