دەربارەی ئاماری ڕووداو و تاوانەكانی ساڵی ۲۰۱۹ی سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ هۆگر عەزیر وتەبێژی پۆلیسی هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد.
بەپێی ئامارەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٦ هەزار ٤۱۱ داوای یاسایی تۆماركراوە لەسەرجەم بنكەكانی پۆلیس و بنكەی نەهێشتنی تاوان، لەم ژمارەیەش ٦ هەزار و ۲۱۲ تۆمەتبار لە هەموو كەیسەكان دەستگیركراون، هەروەها ٥ هەزار و ۳۹۸ كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان تەواوكراوە و ڕەوانەی دادگا كراوە و یەكلا كراونەتەوە.
هەروەها هاتووە، لەكۆی گشتی تاوانباران ۹٦ تاوانبار بڕیاری كۆتایی دادگایان بۆ دەرچووە تەنها ۷۱۸ تۆمەتبار كەیسەكانی لەژێر لێكۆڵینەوەیە، لە ۸۷٪ كەیسەكان یەكلا كراونەتەوە تەنها ۱۳٪ـیان ماون.
ز.ش