لە مەخمور گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودیی لە مەخمور گۆشەگیریی سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان-یان بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد.
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودیی لە مەخمور گۆشەگیریی سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان-یان بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد.
بە پێشەنگیی ئەنجومەنی عشتار لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی لە مەخمور بە رێپێوانێکی بەرفراوان، گۆشەگیریی سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان رسواو شەرمەزار کرا.
لە رێپێوانەکەدا کە لە بەردەم بنکەی شارەوانی کەمپەوە دەستی پێکرد و تا بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو، وێنەکانی ئوجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و کەژەکە و هەپەگە و پانکارتی "ئێمە هەیمەنەی ئیمرالی دەشکێنین و لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین", "گۆشەگیری بشکێنە، فاشیزم هەڵوەشێنەو کوردستان ئازاد بکە" و "ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی ژنانە" بەرز کرانەوە.
لە بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای خولەکێک وەستان بە بێدەنگی، پاکیستان بیلەن وتەبێژی ئەنجومەنی عیشتار قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ئاستی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد و وتی:"بەڕێز ئۆجالان هیواو بڕواو هەبوونی گەلی کوردە. بۆیە لە کەسایەتی بەڕێز ئوجالاندا، گەل و نەتەوەیەک گۆشەگیر کراوە. ٢٠ ساڵە هیوای گەلی کورد گۆشەگیر کراوە. بەڕێز ئوجالان هیواو هەبوون و رێبەری ئێمەیە. هەر گۆشەگیرییەک لەسەر ئەو هەبێت، لەسەر ئێمەش جێبەجێ دەکریت."
بانگەوازی
پاکیستان بیلەن وتەبێژی ئەنجومەنی عیشتار بانگەوازییەکی ئاڕاستەی گشت گەلی کورد و دۆستانی کورد و هێزە دیمۆکراتەکان و کەسانی خاوەن ویژدان کرد کە بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی، بڕژێنە ناو شەقامەکان و بانگ لە هێزە بەرپرسیارەکان بکەن، ئەرکیان جێبەجێ بکەن.
بیلەن هەروەها بانگەوازییەکی ئاڕاستەی (CPT) و دادگای مافی مرۆڤی نێودەولەتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە لەم روویەوە ئەرکیان جێبەجێ بکەن.
دوای پەیامەکان، رێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' , ' بژی خۆڕاگریی ئیمرالی' و ' بژی یەکێتی گەلی کورد' کۆتایی پێهات.
ز.ش