لە مەهاباد ٧٠ سانتیمەتر بەفر باریوە
بەڕێوەبەری رێگاوبان و گواستنەوەى مەهاباد رایگەیاند، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بارینى بەفر لە مەهاباد دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە هەموو سنوورەکە و رێگاکان بەفربارین بەردەوامیى هەیە.
بەڕێوەبەری رێگاوبان و گواستنەوەى مەهاباد رایگەیاند، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بارینى بەفر لە مەهاباد دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە هەموو سنوورەکە و رێگاکان بەفربارین بەردەوامیى هەیە.
بە وتەى کەریم عەبدوڵاپوری، بەرزی بەفر لە ملەى زمزیران لە نێوان مەهاباد و سەردەشت دا گەیشتووەتە ٧٠ سانتیمەتر.
کەشناسیى ئێران دوێنێ رایگەیاندبوو، چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی بارانبارینى زۆرەوە لە شەقامەکاندا لافاو هەستێت و لە رێگاکانى نێوان شارەکانیشدا بەهۆی بەفربارینەوە رێگاکانى هاتووچۆ پەکیان بکەوێت.
ر.م