لە نسێبین ٥ کەس دەستگیر کران

لە ئەنجامی هەڵمەتێکی چەتەگەرانەی پۆلیسی رژێمی ئاکەپەدا بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵان، لە نسێبین، ٥ کەس دەستگیر کران.

دەوروبەری گوندی مارین-ی سەر بە ناوچەی نسێبینی مێردین بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربازی گەمارو درا. هێزەکان پۆلیس چەتە ئاسا یەک بە یەک بە ناو ماڵی گوندنشینەکاندا گەڕان و ٥ کەسیان دەستگیر کرد.

ناوی گیراوان بریتین لە: هاشۆ دۆنچ، مەحمود باشاک، سولێمان گەنج، محمد باشاک و دڵژین دینچ.