لە وان ماوەی قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانەکان ١٥ ڕۆژی تر درێژکرایە

لە شاری وانی باکووری کوردستان قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە سێ ساڵە بەردەوامە، ١٥ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە.

درێژترین قەدەغە لە وان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دا دەستیپێکرد. بە بێ بیانۆ  ١٣٠ ڕۆژە قەدەغە بێوەستان بەردەوامە.

بەر لە سەری ساڵ پارێزگاری وان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانەکان ١٥ ڕۆژی تر درێژ کراوەتەوە.

ف.ق