لە وان و جۆلەمێرگ بەفرێکی زۆر باری

بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگای چەندین گوندی جۆلەمێگر و وان و ناوچەکانیان داخران. چەند ڕۆژێکیشە خەڵکی گوندەکان ناتوانن هاتوچۆ بکەن. شارەوانی وان کە قەیوم بەڕێوەی دەبات و دەزگاکانی حکومەت، بێدەنگن.

بەفرێکی زۆر لە وان و جۆلەمێرگ باری و کاریگەریەکی خرابی لەسەر هاوڵاتیان دروست کرد.

بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر ڕیگای ٨٥ گوندی ناوچەی مکس، ٥٥ گوندی ناوچەی ئەلباک، ١٢٥ گوندی شاخێ، ٥ گوندی وەستان، ١٤٥ گوندی پاییزاڤا، ١٥ گوندی قەلقەلی، ٢٥ گوندی سارای، ٣٥ گوندی ناوچەکانی ئارتەمێنتم ئەبەخ، بێگر و ئەردیش و بە گشتی ڕیگای ٤٩٠ گوند داخران. لە وان نزیکەی ٥٠ سانتیمەتر بەفر باریوە. لە هەندێک ناچەی جۆلەمێرگیش مەتر و نیوێک بەفر باریوە.

لەگەڵ ئەوەی ڕیگای سەدان گوند داخراون و هاوڵاتیان لە دۆخێکی خرابدان، شارەوانی وان کە قەیوم داگیریکردووە، بێخەمە و کار بۆ کردنەوەی ڕێگای گوندەکان ناکات. پێویست بۆ ڕیگاکان لە ڕۆژێکدا بکرێنەوە، بەڵام چەندین ڕۆژە شارەوانی خۆی بێدەنگ کردووە.

لە جۆلەمێرگیش ڕێگای دەیان گوند داخران، تیمەکانی شارەوانی هەوڵ دەدەن ڕێگاکان بکەنەوە، بەڵام بە هۆی بێدەرفەتی شارەوانیەکان، تا ئێستاش ڕێگای دەیان گوند داخراوە و هاوڵاتیان لە دۆخێکی خرابدان.

ف.ق