لە ١٢ی ئەیلولەوە تاوەکو ئێستا؛ چالاکییەکانى مانگرتن
جەمال شەریک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە رایگەیاند، بەرخودان لە ناو پەکەکەدا نوێنەرایەتیى هێڵی سیاسی / ئایدۆلۆژی و بە کۆمەڵگەبوون دەکات.
جەمال شەریک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە رایگەیاند، بەرخودان لە ناو پەکەکەدا نوێنەرایەتیى هێڵی سیاسی / ئایدۆلۆژی و بە کۆمەڵگەبوون دەکات.
جەمال شەریک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە لە ساڵی ١٩٨١ تاوەکو ١٩٩٦ لە زیندانەکانى تورکیادا دیلکرابوو. جەمال شەریک باسی بەرخودانى زیندان لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بە دواوە دەکات.
سەرەتا هێرشیان کردە سەر زیندانەکان
شەریک رایگەیاند، کودەتاى سەربازی فاشیستیى ١٢ی ئەیلول لە مێژووی سیاسیی تورکیادا جێگەیەکى گرنگی هەیە و لەوبارەیەوە وتى "ئەوەى ئەو کودەتایەى گرنگ کردووە، سیاسەتەکانیان لەسەر زیندانەکان بوو. سیاسەتەکانى سەر زیندان لە ١٢ی ئەیلول دەبوایە هاوکات وەک نمونەیەک لە سیاسەتى کودەتا بەسەر تورکیا و کوردستاندا بەسەپێنرایە و بەو شێوەیە تورکیا و کوردستانیان بەڕێوەببردایە. لەبەر ئەوە سیاسەتى سەر زیندانەکان تەنها پەیوەندیى بە زیندانەکانەوە نەبوو".
بەرخودان بەرپرسیاریەتییەکى کۆمەڵایەتی بوو
جەمال شەریک باسی ئەوەیکرد، ئەوانەى زیندانیکران دەستیان بە بەرخودان کرد و وتیشی "بەرخودان تەنها لە دژی ئەشکەنجەکان و پاراستنى شکۆی شۆڕشگێڕی نەبوو. بێگومان بۆ پاراستنى پێوەرەکان و شکۆی شۆڕشگێڕیش بەرخودانیان کرد، بەڵام کاتێک ئەو بەرخودانەیان کرد بەرپرسیاریەتیى خۆیان بەرامبەر بە کۆمەڵگە و گەل بەجێ گەیاند. کاتێک ئەو بەرخودانەیان کرد، هێڵێکى بەرخودان لە دژی سیاسەتەکانى فاشیزمی ١٢ی ئەیلول دروستبوو. هەم بەرخودانەکە بەپێى هەلومەرجەى ئەو سەردەمە بوو و هەم لە ئافراندنى تێکۆشانی شۆڕشگێڕیدا بۆ پێشەڕۆژ رۆڵێکى گرنگی هەبوو".
بانگەوازەکە بێ وەڵام نەمایەوە
شەریک رایگەیاند، بەرخودانێکى لەو شێوەیە بۆ بەرێکخستنکردنی تێکۆشانی پێشەڕۆژ رۆڵێکى بنەڕەتیى گێڕا. بەرخودانى زیندانى ئامەد هەڵگری ئەو بەها و مانایەیە. مانگرتنە گەورەکەى ١٤ی تەمووز بەوشێوەیە دەستیپێکرد و ئەو چالاکییە وەرسوڕا بۆ بانگەوازێک.
جەمال شەریک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە راشیگەیاند، پێش ١٢ی ئەیلول لە ناو کۆمەڵگەدا بێدەنگییەک هەبوو و لەوبارەیەوە وتى "باشترین و لێهاتوترین دینامیک – چالاکیان خستە زیندانەکانەوە. فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لەو شوێنەوە کە دەستیپێکرد خۆڕاگریى بەرامبەر کرا، ئەو شوێنەش زیندان بوو. پێشتر زیندان – دادگا بوو. خزم و کەسوکاری زیندانییەکان خۆڕاگرییان دەکرد. یەکەم رێکخستنە جەماوەری و دیموکراتیک و کۆمەڵایەتى و مەدەنییەکان لە دواى ١٢ی ئەیلولەوە دروستبوون. بۆ نمونە کۆمەڵەى مافی مرۆڤ، وەقفی مافی مرۆڤ و کۆمەڵەى مافناسان... ئەو رێکخراوانە لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول گۆڕدران بۆ رێکخراوی بەهێزى بە رێکخستنکراو".
شەریک راشیگەیاند، ئەوانەی دەیانخواست لە گۆڕەپانی دیموکراتیک دا سیاسەت بکەن، یان ئۆپۆزسیۆن و دژبەرانى فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بۆ ئەوەى بیانتوانیایە سیاسەت بکەن دەبوایە گوێیان لە زیندان و کێشەکانی زیندان بگرتایە و بیانخستایەتە رۆژەڤەوە.
شۆڕشگێڕی زانابوون و بەرپرسیارێتییە
شەریک باسی ئەوەیکرد، زۆرینەى کادێرە پێشەنگەکانى پەکەکە لە تورکیا و کوردستان زیندانیکرابوون و لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتى "کاتێک ئەوانە لە زیندان بوون هەوڵیاندا بە بەرخودانەکەیان هێز و ورە بدەن بە تێکۆشانی رێکخستنکراو و بەرخودانى گەل و لە دژی گوشار و زوڵمی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول. دەیانزانى لەو هۆشیارییەدا بوون، کە بەرخودانەکەیان لە دروستکردنى بەرخودانەکان لە دەرەوەى زیندانیشدا رۆڵی دەبێت. ئەگەر زیندانیان لە دۆخی دیلکراویدا و بەبێ دەرفەت و ئیمکانیەت بتوانن بەرخودان بکەن، لەو کاتەدا لە دەرەوە زیاتر و بەهێزتر بەرخودان دەکرێت. بە بەرخودانى خۆیان ئەوەیان سەلماندا و بۆ هەموانیان خستەڕوو. ئەوە دەرەنجامی ئەرک و بەرپرسیاریى شۆڕشگێڕی بوو و بەجێشیان هێنا".
هاوکات عەقڵییەتیشی گۆڕی
جەمال شەریک لەبارەى ماناکانى مانگرتن بۆ پەکەکە وتى "هێڵی بەرخودانى پەکەکە روون و ئاشکرایە. یانى پەکەکە بزووتنەوەى بەرخودانە. ئەو بەرخودانە تەنها بەرخودانى جەستەیى نییە. مانای بەرخودانى تێگەیشتن و مێشکیشی هەیە. وەستانەوە لە بەرامبەر دژوارییەکان، گوشار و ئەشکەنجەیە. لە هەمان کاتدا بەرخودانى ژیانى و هزرییە. بە دروستی بەرخودان یەکێکە لە دۆخە بەرچاوەکان بۆ هاتنەدی و جێبەجێکردنیى پێوەرەکانى سەربەخۆیى پەکەکە. لە دژی بۆچوون و عەقڵییەتى داگیرکەری و چەوسێنرانەیە، پاراستنى بۆچوونی ئازادیپارێز – سەربەخۆبوونپارێز – دیموکراتیکە. وەستانەوەیە لە بەرامبەر دژواری و سەختییەکان. ئەوە راستیى بەرخودانی ناو پەکەکەیە.
کاتێک مرۆڤ شیکاری بۆ میژووی پەکەکە بکات، لە کشانەوە تاوەکو گەڕانەوە بۆ وڵات، ئەوە روون دەبێتەوە، کە نوێنەرایەتیى هێڵی بەرخودانى زیندان لەو سەردەمەدا کراوە. پەکەکە لە کەسایەتیى مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، خەیری دورموش، فەرهاد کورتای نوێنەرایەتى کرا".
جەمال شەریک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە ئەوەشى خستەڕوو، پەکەکە بە بەرخودان بوونی خۆی پاراست و لەوبارەیەوە وتیشی "ئەو بەرخودانە تەنها بە کات و سەردەمى خۆییەوە سنووردا نەبوو، بەڵکو هاوکات سەلماندى کە دەبێت کێشەکانى سەردەم چۆن چارەسەر بکرێن و چۆن پێشوازی لە پێشەڕۆژ بکرێت. بەرخودان لە ناو پەکەکەدا بە مانای بەرخودانى کۆمەڵگەیە. چالاکیى مەزڵوم دۆغان بەو شێوەیە بوو. لە نەورۆزدا بە تەنها خۆی چالاکیى ئەنجامدا، بەڵام بەرخودانى مەزڵوم دۆغان زیندانی ئامەدی هێنایە سەر پێ. بەرخودانى پەکەکە پێشەنگایەتیى بۆ بەرخودانێکى گەورە دەکرد. بەرخودانى پەکەکە ئەو هێڵە نییە کە بەرخودێرەکە بڵێت 'من ئەرکی خۆم بەجێهێنا و ئەوەم بەسە'، بەڵکو هێڵێکە کە لە کەسایەتیى بەرخودێراندا بووەتە هێڵێکى بەرچاو و راستیى ئایدۆلۆژی / سیاسی –یان خستووەتەڕوو و سەلماندوویانە. ئەوەش مانای بەرخودانێکى کۆمەڵایەتى و کۆمەڵگەیە. ئەوە نیشاندانى قارەمانیى کەسی، یان هێزی کەسی نییە. بێگومان تایبەتمەندیى کەسێتى لە چالاکیدا بەو شێوەیە خۆی دەکاتە خاوەن رۆڵ، بەڵام کۆڵگەیى بوونی راستیى بەرخودانى پەکەکەیە".
ر.م