لە چوارقوڕنە مەراسیمێک بۆ شەهید عەبدولباس ئەحمەد بەڕێوەچوو

 لە شاڕۆچکەی چوارقوڕنە پرسەی گەریلایەکى شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ناوی شەهید عەبدولباست ئەحمەد بەڕێوەچوو.

 لە شاڕۆچکەی چوارقوڕنە پرسەی گەریلایەکى شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ناوی شەهید عەبدولباس ئەحمەد بەڕێوەچوو.

بەئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و کۆمێتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و هەروەها تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و نوێنەرایەتیی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، پرسەی گەریلای شەهید عەبدولباس ئەحمەد لە شارۆچکەى چوارقوڕنە بەڕێوەچوو.

عەبدولباس ئەحمەد کە لە ناو هێزەکانى گەریلادا ناوی فورات قەندیل بوو لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ بەشداریى لە ریزەکانى گەریلادا کردبوو لە پێناو خەبات و تیکۆشان بۆ گەلەکەى و بەرەنگاربوونەوەى داگیرکەریى سوپاى تورک لە باشووری کوردستان.

شەهید فورات لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگێرکەر لە ١٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە ناوچەى ئاڤاشین لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا شەهید بوو.

شەهید فورات قەندیل ساڵی ١٩٩٠ لەشاری هەولێر لە دایکبوو بوو و دانیشتووی شارۆچکەى چوارقوڕنە بوون.

لە مەڕاسیمەکەدا محەمەد مەحمود بە ناوی کەسوکاری شەهید فورات-ەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی: ئێمە بە شەهیدبوونی کوڕەکەمان سەربەرزین، ئەو شەهیدی هەر چوار پارچەی کوردستانە، ئێمەش بەڵێن دەدەین لەسەر ئەو ڕێبازەی شەهید فورات بەردەوام بین و تا دوا دڵۆپی خوێنمان خەبات بۆ یەکڕیزی و کوردستانێکی ئازاد بکەین.

 

 

ر.م