لە ڕوواندز یارمەتی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆدەکرێتەوە
لە روواندز کۆمەک وھاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاو لە لوڕستان-ی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆدەکرێتەوە.
لە روواندز کۆمەک وھاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاو لە لوڕستان-ی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆدەکرێتەوە.
بە دەسپێشخەری پەیمانگای تەکنیکی رواندز،یارمەتی بۆ لێقەوماوانی لافا و لە رۆژھەڵاتی کوردستان کۆدەکرێتەوە.
لەئەنجامی باران بارینی ولافاو لە ڕۆژهەلاتی کوردستان وئێران، لە پارێزگەی لوڕستان-ی رۆژھەڵاتی کوردستان زیانێکی زۆر بەرماڵ وحاڵی هاووڵاتیانی ئەوهەرێمە کەوتووە و بووەتە هۆی کاولکارییەکی زۆرلەوناچەیە.
خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی ڕوواندز بەدانانی سندوقێکی ھاوکاری دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی یارمەتی.
بەرێوەبەرانی ئەوکەمپەینە لە پەیمانگەی تەكنیكیی رواندزرایگەیاند:"لافاوە بەهێزەكەی چەند رۆژی رابردوو زیانێكی زۆری بە ھەرێمەکانی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان گەیاندووە وماڵوێرانییەكی زۆری لێكەوتووەتەوە، بۆیە داوا لەخەلکی هەرێمەکەدەکەین کە بە هەست كردن بە ئەرکێکی ئەخلاقی ومرییانەی خۆیان بەوپەڕی رۆحییەتی هاوكاری و خێرخوازی وبەپێی توانای داراییان بەشداریی هەڵمەتەكە بكەن.
ک-ش