لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک لە ژێر ئەشکەجەدا کوژرا

لە شاری خۆی لەرۆژهەڵاتی کوردستان، کاسبکارێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان-ی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کوژرا.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز دوێنی کۆڵبەریک بەناوی ڕەحیم قوربانی خەڵکی شاری خۆی  لە شاری پیرانشار-ی سەر بە پارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا، ودوای ئەوەی گوزرایەوە بۆ بەندیخانە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

بنەماڵەی ڕەحیم قوربانی تەرمەکەیان وەر گرت و رەوانەی پزیشکی دادوەرییان کرد.

ک-ش