لە کۆڵن یادی جیهان بۆتان، شەهیدی یەپەژە کرایەوە

لە یادی شەهیدی یەپەژە جیهان بۆتان (زەهرا عوسمان) کە ٧ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٨ لە عەفرین شەهید بوو، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک-ی کۆڵن بەڕێوەچوو و نوێنەری چەندین ڕێکخراو و بنەماڵەی شەهیدان تێیدا ئامادە بوون.

بەناوی بنەماڵەی عوسمان وتەیەک پێشکەش کرا و باس لەوە کرا کە: "شەهیدان بە وابەستەبوون بە باوەڕ و قارەمانیەتی خۆیان، خۆیانیان سەلماند." هەروەها وتیشیان "ئەوە شەهیدی یەکەم و کۆتاییمان نییە. لەوانەیە لەم ڕێگەیەدا هەزاران شەهید بدەین، بەڵام سەرمان بەرزە. سەری ڕێبەر ئاپۆ ساغ بێت. شەهید نامرن و بژی سەرۆک ئاپۆ".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان ئەو بڵاوکراوانەی بۆ یادی شەهیدان ئامادە کرابوو دابەش کران.

ز.ش