لە کەرکووک گۆشەگیری شەرمەزار کرا

لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکووک چالاکییەکیان ئەنجامدا ،لەچالاکییەکەدا داگیرکاری دەولەتی تورکیا لە عەفرین وباشووری کوردستان ئیدانە کرد .

ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠ کانوونی دووەم /٣٠ی بەفرانبار،گەنجانی وەڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکووک چالاکییەکیان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئەنجامدا ،هەروەها لەچالاکییەکەدا داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە عەفرین و باشووری کوردستان ئیدانە کرا .

ئەیهەم کەرکووکی بەیان نامەکەی خوێندەوە  و ڕایگەیاند:"گۆشەگیرییەکی دژە مرۆڤانە لە سەررێبەرئاپۆ بەڕێوە دەچێت، تەنانەت لە بچوکترین مافەکانی کە چاوپێکەوتنە لەگەل خانەوادەکەی و پارێزەرەکانی بێبەشە.لەوهەلومەرجەی ئێستادا کە کوردستان تێیدا تێپەڕدەبێت هیچ گرنگیەک بە تێکۆشانی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەرئاپۆ نادرێت".

هەروەها لە بەیان نامەکەدا هاتووە ،" لەئەمڕۆدا بە پێشەنگایەتی لەیلا گۆڤەن کە ٧٣ ڕۆژە  لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لە بەرخودانی مانگرتن لەخواردندایە، ڕایدەگەیەنین دۆخی لەیلاگیوڤەن و هەڤاڵانی لە مەترسیدایە داواکارین ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بە زووترین کات هەڵوێست بگرن و بێدەنگی خۆیان بشکێنن .

لە کۆتایی بەیان نامەکادا هاتووە، دەوڵەتی فاشستی تورکیا بەردەوامە لە داگیرکاریەکانی لەسەرباشووری کوردستان ،سالێک لەمەوپێش بە پێش چاوی هەموو جیهانەوە دوای ٥٨ رۆژ بەرخودان عەفرینی داگیرکرد دانیشتوانەکای ئاوارەکرد و لە ئێستادا دەستیکردوە بە گۆڕێنی دیموگرافیای ناوچەکە .

گەنجانی وەڵاتپارێز ویڕای پشتگیری کردن لە چالاکانی مانگرتوو لەخواردن کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن دەستی پێکردووە، داوایان لەگەنجانی هەرچوارپارچەی کوردستان کرد کە بێدەنگی بشکێنن و شەقامەکەن بکەنە مەیدانی بەرخۆدان لەدژی فاشیزمدا.

ک-ش