لە کەرکوک پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی لە ژێرناوی گەشتێک بەنێو مێژووی دێرینی کەرکوکدا کرایەوە

دوێنێ یەک شەممە ١ی ئەیلول/١٠ی خەرمانان پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی مێژوویی لە سەنتەری رۆشنبیری لە شاری کەرکووک کرایەوە.

پێشەنگاکە لە لایەن هونەرمەند (مەهدی شەفیق) لەژێر ناوی (گەشتێک بەنێو مێژووی دێرینی کەرکوک)کرایەوە، ژمارەیەکی زۆر وێنە نمایشکرابوون کە دەیان شوێنی مێژووی و کەسایەتی ئەوسەردەمانە لە زوومی کامیراوە وێنە گیراوبوون.

هونەرمەند مەهدی شەفیق دەربارەی پێشانگاکە بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات ووتی: "ئەمرۆ بەهاوکاری کردنی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک توانیمان پێشەنگایەک بکەینەوە .

 ژمارەیەکی زۆری وێنەی مێژوویی شاری کەرکووکم کۆکردووەتەوە کە کۆنترین وێنە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٨ گیراوە لە سەردەمی حکومی عوسمانیەکان لەکەرکوکدا."

هەروەها مەهدی شەفیق بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتیشی: " وێنەکان هەموو شوێنەکانی کەرکوکی تێدایە وەکو شەقام و بازار وگەرەکەکانی شارەکە و پردە کۆنەکان و کەسایەتیە ناسراوەکانی شارەکەش لەم فۆتۆیانە بوونیان هەیە ، مێژووی ئەم فۆتۆیانەی پێشەنگاکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٨ تا ساڵی١٩٨٠."

ک-ش