لە کەلار سیمینارێك لەسەرئەنفال بەڕێوەچوو
له شار‌ی كه‌لار-ی باشووری کوردستان، بە دروشمی' ئەنفال تاوانێك دژ بەكورد ، تاوانێک دژ بەمرۆڤایەتی' ، سیمینارێك له‌سه‌ر ئه‌نفال بەریوەچوو.
له شار‌ی كه‌لار-ی باشووری کوردستان، بە دروشمی' ئەنفال تاوانێك دژ بەكورد ، تاوانێک دژ بەمرۆڤایەتی' ، سیمینارێك له‌سه‌ر ئه‌نفال بەریوەچوو.
ئه‌مڕۆ، له هۆڵی وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان، له شار‌ی كه‌لار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان، به هاوكاری ڕێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال، سیمینارێكی بۆ نووسه‌ران عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا و به‌یان له‌تیف ئەنجامدا.
لە سیمینارەکەدا، عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، باسی لە ناوەڕۆکی کتیبێکی كرد، كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسیویەتی لەبارەی ئەنفالەوە بە ناونیشانی 'البربریه المعاصره، الانفال و الاباده الجماعیه فی الكردستان'، هەروەها به‌یان له‌تیف، باباتێکی لەژێر ناونیشانی 'بۆنی سێۆ له قه‌ڵا سێوكه بوو' پێشکەشکرد.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، لە سەرەتای سیمینارەکەدا باسی لە چونێتی کردنی ئەنفالکرد بە بابەتێکی جیهانی و ناساندنی بە هەموو دونیا و وتی: گرنگه ئه‌نفال هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه و تاوانه‌كانی دیكه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌جیهان بناسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا بزانێت كورد تاوانێكی وا گه‌وره‌ی بەرامەرکراوە، بۆ ئەوەش پێویسته ئه‌نفال بكرێته فیلمێكی سینەمایی و لەڕێیەوە پیشانی دنیا بدرێت کە ئەنفال چییە.
پاشان، به‌یان له‌تیف، باسی له كاتی كیمیابارانكردنی ناوچەکانی گۆپ ته‌په و عه‌سكه‌ر و ئه‌و ڕووداوانه‌كرد، كه به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی، باسی لەوەکرد خه‌ڵك چۆن هه‌وڵی ڕزگار بوونی خویداوه له‌و تاوانه‌ی كه دژییان كراوه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه .
به‌یان لەتیف، باسی له چیرۆكی له ده‌ستدانی خێزانه‌كه‌ی كرد له‌و تاوانه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری چیرۆك و ڕووداوه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، له ڕێگای نامیلكه‌وه به‌چاپ بگه‌یه‌نێت و بڵاوی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی و چوار ده‌وری كراوه ون نەبێت.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا، ئاماده‌بووان چه‌ند پرسیار و گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ هەردوو نووسه‌رادا ئه‌نجامدا، پاشان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، كتێبه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرد.