لە گەرمیان دڕندەیی دەوڵەتی تورک لە پێشانگایەکدا خرایەڕوو

لە شارۆچکەی کەلار، بەرەی نیشتیمان دژی داگیرکاری لە گەرمیان، پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان کردەوە، بۆ نیشاندانی وێنەی برینداران و قوربانیانی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لە پارکی لەیلا قاسم، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەرەی نیشتیمان دژی داگیرکاری لە گەرمیان، هەڵسان بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی، بۆ نیشاندانی دڕندەیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

زۆرینەی وێنەکان پێکهاتبوون لە برینداران و قوربانیانی مەدەنی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەرکەوتووانی چەکی فسفۆڕ و کیمیاوی، لە دەرئەنجامی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

ڕێکخەرانی پێشانگاکه سەبارەت بە پەیامی پێشانگاکەیان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد" پەیامی ئێمە ئەوەیە خەڵک ڕاستییەکان لەڕێی وێنەکانەوە ببینن، کە چۆن ڕژێمی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوازێکی دڕندانە و نا مرۆڤانە ڕووبەڕووی گەلەکەمان بونەتەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ف.ق