لەئامەد سێ چالاکی ئەنجامدرا

لەشاری ئامەد-ی باکووری کوردستان لەدژی بنکەیەکی پۆلیس و٢ شوێنی ترچالاکی ئەنجامدرا.

لەشاری ئامەد لەباکووری کوردستان دوێنێ شەوگروپێک کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، لەدژی بنکەی پۆلیس-ی شاری نوێی ئامەد، کارگەی گۆشت وشیرو مارکتێک چالاکییان ئەنجامدا و لەڕێگەی بۆمبی دەستییەوە ئەوشوێنانە کرانەئامانج.

ڕاگەیەنرا کە لەوچالاکییانەدا کەسێک برینداربووە وڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە. لەلایەکی ترەوە پۆلیسی تورکیا ناوچەکەی بەچڕی گەمارۆدا وهاتووچۆیان بۆماوەیەک قەدەغەکرد.

هەروەها ڕاگەیەنرا کە لەشوێنی ڕووداوەکەدا پۆلیس دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆن و٥کەسی دەستگیرکردووە.

ک-ش