لەسەر بناغەی شۆڕش ڕووی لە چیا سوورەکان کرد: ساراح هاندەلمان
ساراح هاندەلمان یان سارا دۆرشین، لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانی سوپای ئاکەپەدا ئاڵای ئازادی و دادپەروەری ڕادەستی هاوڕێکانی کرد.
ساراح هاندەلمان یان سارا دۆرشین، لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانی سوپای ئاکەپەدا ئاڵای ئازادی و دادپەروەری ڕادەستی هاوڕێکانی کرد.
ئەمە شوێن پێی ژنێک بوو کە لە ڕۆژانی ئاگردا لە ئەڵمانیا چاوی بە جیهان هەڵهات. بووە قسەی کۆتایی بۆ سەدان ژن و خۆی گەیاندە کوردستان. ئەو ژنە ساراح هاندەلمان، بە ناوی ناو پەکەکە (سارا دۆرشین)ـە.
سارا دۆرشین لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە چیاکانی کوردستان گیانی لەدەستدا. سارا دۆرشین بۆ گەریلایەکی سوپای یەژاستار و لە شاخەکان دەستی بە خەبات کرد. چاوە بچووکەکانی بۆ کانگای ڕۆناکی گۆڕان، پاکی دڵەکەی بپ ژنێکی شەڕڤان و بەهێز گۆڕان. هەموو ڕەنگە یەکپەرستەکانی ئەڵمانیای ڕەتکردەوە و ڕووی لە هەمەڕەنگی کرد. ڕەنگی خۆی بینی و دیاریی پەکەکەی کرد.
سارا دۆرشین لە ساڵی ١٩٨٥ لە ئەڵمانیا لەدایک بوو. لەسەر بناغەی بەرخۆدانی ژنان ڕێگەی خۆی دۆزیەوە. ژنانی کوردستانی ناسی. ڕۆژئاوای بینی کە ناوەندی شۆڕشە و تا توانی بەشداری لە شۆرش کرد. لە تەنیشت گەلی قاڕەمانی ڕۆژئاوا جێی خۆی گرت و بەرخۆدانی کرد. بڕوای بە ژیانێکی نوێ گەلان هەبوو و لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد.
بووە گەریلای ئەو گەلانەی لە مردن خوڵقاون
سارا دۆرشین لە سەر ڕێچکەی شۆرش خۆیگەیاندە سووربوونی شاخ. بە پێکەنینەوە بە کوردی قسەی دەکرد و دەیوت، "بۆ خوڵقاندنی کەسایەتیەکی نوێ هەوڵمدا ڕووبکەمە چیاکان. لەبەرئەوەی تێکۆشانی ژنان کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروست کردم. بە تایبەتی ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ، ئەلتەرناتیفی ژیانی نوێ کاریگەری لەسەرم دروست کرد. چوومە ڕۆژئاوا، بەڵام بەس نەبوو. ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ خاوەن هێزێکە کە دەتوانێت لەبەرامبەر کێشەکانی وڵاتەکەم ئەڵمانیا بۆ کۆمەڵگای ئەڵمانیا ببێتە ئەلتەرناتیف. ئەوەش تەنها بە چەک دەبوو. لەبەرئەوەی سیستم هیچ رێگایەکی تری نەهێشتبوو. بڕوام ب ئایدۆلۆژی و ژنان هەیە.
سارا دۆرشین لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئاکەپەدا ئاڵای ئازادی و دادپەروەری ڕادەستی هاورێکانی کرد. ئاڵای پەکەکە لە سەرهەڵدانی هەموو کەسێک پێ دێت، نە تەنها لە دەستی گەریلادا ما. لە جیهان بڵاو بوو. سارایەک چووە باوەشی خاکەوە و بە هەزاران سارا لەدایکبوون.
ف.ق