لەسەر گۆڕەکەی یادی دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە
لە شاری لۆزانی سویسرا، لەسەر گۆڕەکەی، یادی زمانناس، مێژووناس، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە کە تا ساڵی ١٩٨٨ لەو شارە ژیا.
لە شاری لۆزانی سویسرا، لەسەر گۆڕەکەی، یادی زمانناس، مێژووناس، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە کە تا ساڵی ١٩٨٨ لەو شارە ژیا.
نورەدین زازا، لە ساڵی ١٩١٩ لە ناوچەی مادەنی خارپێت لەدایک بووە، دوای سەرهەڵدانی شێخ سەعید ناچار بوو کە ئاوارەی رۆژئاوا بێت، سەرۆک و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریا (پەدەکە-س)یش بوو.
یادەکە لەلایەن لێژنەی کلتوری جۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک-ی لۆزان (جەدەکە-لۆزان) رێکخرابوو.
لە یادەکەدا باسی هەوڵ و تێکۆشانەکانی نوردەین زازا بۆ زمان، کلتور، یەکێتی کورد و تێکۆشانەکانی لە ئاوارەیی کرا.
دوای سەردانیکردنی گۆڕی زازا، سەردانی گۆڕی رۆشنبیر و سیاسەتمەداری کورد (عیسمەت شەریف وانلی)یش کرا.
ز.ش