لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات دوو کۆڵبەری تربرینداربوون

لەناوچە شاخاوییەکانی نێوان سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ، ڕۆژانە کۆڵبەرانی کورد دەبنە قوربانی، کۆڵبەرێک لە هەورامان و کۆڵبەرێکی تریش لە سەردەشت بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنی پێنج شەممە لەسەرسنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم مەردانی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی دانیکەش-ی سەربە سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە لە هەورامان بەرەوە بووە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە، بەپێ هەمان سەرچاوە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەمە ٢٢ی کانوونی دووەم/١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانی کوردیان لە ناوچەی سەردەشت داوەتە بەردەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران محمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ برینداربووە.

ک-ش