لەلیجە ٣کەس دەستگیرکران

دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ٧ گەڕەکی گەڕەکی لیجە سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی کرد بەئۆپەراسیۆنی سەربازی. سەربازانی سوپای تورکیا هەڵیانکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان و٣کەسیان دەستگیرکرد.

لە دەورووبەری ناوچەی لیجەی ئامەد، لەگوندی چەمی ئەلکا و گەڕەکەکانی خەرابا، مەڕام کۆموۆ، کلاڕاش کۆمۆ، ئاوایی شاکان، ئایاز و ئاکچاپنار لەدوێنێوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە و سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێکردووە.

لەوئۆپەراسیۆنەدا کە تیمی تایبەتی سوپای تورکیا بەشداریان دەکرد، هەڵیان کوتایەسەرماڵی هاووڵاتیان . ڕاگەیەنرا کە لە گوندی ماران ٣ هاوولاتیان دەستگیر کردووە.

ڕاگەیەنرا کە ٣کەسە دەستگیرکراوەکەیان گواستووەتەوە بۆناوەندی پۆلیس-ی هەنێ.

ک-ش