لەکەرکووک یادی ساکینە جانسز وهەڤالانی کرایەوە

لە شاری کەرکووک-ی باشووری کوردستان،بەدەسپێشخەری ڕێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک) یادی سێ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە سانجز، لەیلا سایدەمەز وفیدان دۆغان کرایەوە.

ئەرمۆ لە بارەگای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە کەرکووک لە لایەن ڕێکخاوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕجاک بەڵگە فلیمێک دەربارەی ژیانی ساکینە سانژز وهەڤاڵەکانی پێشکەشکرا.

سۆما فەرهاد ئەندامی ڕژاک بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند: "وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان هەستاین بە یادکردنەوەی ساکینە و هەڤاڵەکانی کە لە پاریس شەهید کران ئەم یادکردنەوەیەش وەڵامێکە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگری دەکات لە یادکردنەوەی، لە ئێستادا چەندین ئەندامی ئێمە دەستگیرکراون زۆرینەیان ژنن" .

ڕاشیگەیاند: "ئیمە ئەمرۆ بە ئازادی لە شاری کەرکووک ئەو یادە بەرز ڕادەگرین لە کاتێکدا حوکمی سەربازی بەدەست عێراقەوەیە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی کوردی ڕێگری لە کردنەوەی ئەو یادە دەکەن".

کاسه