دادگای تورکیا داواى ئازادکردنى لەیلا گیوڤەنی رەتکردەوە

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ٤٩ رۆژە دەستیکردووە بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن. ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنى دادگایکردنەکەى بەڕێوەچوو، بەڵام ئازاد نەکرا.

لە چوارەم دانیشتنى دادگایکردنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە لە لقی ٩ی دادگای سزا قورسەکانى ئامەد دا، داوا کرا گیوڤەن ئازاد بکرێت.

سەرباری داواى پارێزەران بۆ ئازادکردنى لەیلای گیوڤەن، بەڵام لقی ٩ی دادگای سزا قورسەکانى ئامەد داواى پارێزەرەکانى رەتکردەوە و بڕیاریدا لەیلا گیوڤەن لە زینداندا بمێنێتەوە.

 

ر.م