مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن عێراق دان به بڕوانامه‌كانیاندا بنێت
مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن بڕوانامه‌كانیان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌فه‌رمی دانی پێدا بنرێت.
مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن بڕوانامه‌كانیان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌فه‌رمی دانی پێدا بنرێت.
دوای فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ كه تێرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال و زیانێكی زۆریان به هه‌رێمه‌كه گه‌یاند. له‌و چێوه‌یه‌دا زیانێكی زۆر به فێرگه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشت. پاش ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، لاوان ده‌ستیان به بونیادنانی فێرگه‌كانیان كرده‌وه و به زمانی دایكی ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی خوێندن كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی دانی به‌و فێرگانه‌دا نه‌ناوه.
مامۆستا فارس ئیلیاس ده‌ڵێت، دوای فه‌رمانی ٢٠١٤ به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له فكری تێرۆری جیهادیستی داعش، ده‌ستیان به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی ئێزدی كردووه و به زمانی دایكی ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده كردووه. ناوبراو ده‌شڵێت، له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا له شه‌نگال و گونده‌كانی ٢٠ فێرگه‌یان دامه‌زراندووه كه ٨٤٦ خوێندكار له‌خۆ ده‌گرن و ٤٦ مامۆستا به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه وانه ده‌ڵێنه‌وه، ته‌نیا ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هاریكاری كردوون.
ئه‌و مامۆستایه باس له‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا هیچ هاریكارییه‌كی نه‌كردوون، ته‌نانه‌ت دان به‌و بڕوانامانه‌ش دانانێن كه ئه‌وان ده‌یده‌نه خوێندكاران.
هاوكات مامۆستایه‌كی دیكه به ناوی سه‌میره محسین داوا له حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌فه‌رمی دان به بڕوانامه‌ی فێرگه‌كانیاندا بنێن. ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت، ئه‌وان به زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وانه به خوێندكاران ده‌ڵێن و فێرگه‌كانیشیان هیچ په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌سیاسییه‌كانه‌وه نییه. ئامانجیان ته‌نیا ئه‌وه‌یه منداڵان فێری زمانی دایكی بكه‌ن.
s.m