مامۆستایانی شاری کەرکوک گردبوونەوەوەیەکی ناڕازیان ئەنجامدا
لە شاری کەرکوک کۆمەلێک مامۆستایانی دانەمەزراو و خۆبەخشی کورد گردبوونەوەیەکی نارازیان ئەنجامدا لە دژی بە پەراوێز خستنیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.
لە شاری کەرکوک کۆمەلێک مامۆستایانی دانەمەزراو و خۆبەخشی کورد گردبوونەوەیەکی نارازیان ئەنجامدا لە دژی بە پەراوێز خستنیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.
ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان: "ماوەی دوو ساڵ و نیوە لەو کاتەی نەوتەکەمان نەماوە ئێوە کوردی کەرکوکتان جێهێشتووە و لەبیرتان کردووین و بێ هەڵوێستن لەو نادادپەروەریەی بەرامبەری کوردی شارەکە دەکرێت."
ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک، لەبەردەم یەکەی سەرپەشتاری مامۆستایانی بەشی کوردی، گردبوونەوەیەکی نارەزایی ئەنجامدرا لەلایەن 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک' کە ئەم ئەنجومەنە ئەو مامۆستا دەرچوو و خۆبەخشانە لە خۆدەگریت کە دانەمەزراون.
پاش ڕاگەیاندنی پڵەی دامەزراندنەکانی وەزارەتی پەروەردەی عیراق و قۆرخکردنەوەی دامەزراندنەکە بۆ نەتەوەی عەرەب و پەراویزکردنی نەتەوەکانی دیکە، بۆ نموونە ٤٢ هەزار مامۆستای کورد داواکاری دامەزراندنیان پێش کەش کردبوو کەچی تەنها ٥٠٠ پڵەی دامەزراندن بۆ نەتەوەی کورد دیاری کرابووو وە نەتەوەی تورکمان کەمتریشی بەرکەوتبوو جێگای باسە نزیکەی ٥٠٠ پڵەی دامەزراندن ون بووە و دیار نیە دراوە بە کێ،
ئەمەش لایەنەکانی کورد و تورکمانی شاری کەرکوکی تورە کرد و کارانەوەی لێکەوەتەوە کە گەیشتە ئاستی بانک کردنی بەرێوبەری پەروەردە بۆ لیکۆلینەوە لەسەر ئەنجامدانی گەندەلی لە بابەتی دانەمەزراندنی مامۆستایانی کەرکوک.
لە گردبوونەوەکەدا ئەنجام عەبدولکەریم بەناوی 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک' بەیاننامەیەکی خوێندەوە، کە تیدا هاتبوو: "دوای بڵاوبوونەوەی لیستی دامەزراوەکانی پەروەردەی کەرکوک، بەهۆی نادادپەروەری و گەندەلی هەر زوو کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، لەو ڕەوانگەیەوە ئێمە وەکو 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک'نوێنەرایەتی هەزاران مامۆستای کوردی شاری کەرکوک دەکەین، ئێمە لەسەر بنەمای 'ماف نادرێت بەلکو دەسێندرێت' دامەزراوین، کاری ئێمە داکۆکی کردنە لە مافی مامۆستا و هێنانە سەر هێڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگری لەم گەندەڵیەی کە لە بڕیاری دامەزراندنەکانی شاری کەرکوک روویداوە."
هەروەها ئەندام عەبدوڵکەریم ووتی:ئێمە وەکو 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک' ئەم داواکریانە دەخەینە روو:
١- هەڵوەشاندنەوەی ئەو لیستەی وەزارەتی پەروەردە کە رایگەیاندوە.
٢- دابەش کردنی پڵەی دامەزرادنەکان بەپێی ڕێژەی نەتەوەیی بێت و پێویستە دەنگی دوایین هەڵبژاردن بکریتە پێوانە بۆ ڕێژەی نەتەوەکان.
٣- دابەشکردنی پڵەی دامەزراندنەکان بەشیوەیەکی سەنتەری بێت واتا دابەش نەکرێت بەپێی قەزا و ناحییەکان بەجیا بەلکو دابەش بکرێت بەسەر کەرکوک بەگشتی.
لە گردبوونەوەکەدا پەیامێک ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان کراو تیدا هاتبوو: "ئێمەی غەدرلێکراو چاوەروانی هەڵوێستی ئێوە بووین بەڵام بەداخەوە گرنگیتان نەدا بە هاوڵاتیانی کوردی کەرکوک و تەنها تەماشا کارێک بوون لەم نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لەشارەکە وەک چۆن ماوەی دوو ساڵ و نیوە لەو کاتەی نەوتەکەمان نەماوە جێتانهێشتوین و لەبیرتان کردووین و بێ هەڵوێستن لەو نادادپەروەریەی بەرامبەری کوردی شارەکە دەکرێت."
لە کۆتایدا 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک' کە نوێنەرایەتی هەزاران مامۆستای کوردی شاری کەرکوک دەکەن ماوەی ٤٨ کاتژمێریان دایە لایەنی پەیوەندیدار کە چارەسەر کێشەی دامەزراندنەکانی پەروەردەی کەرکوک بکەن ئەگەر نا خۆپیشاندانی سەرتاسەی ئەنجامدەدەن.
ز.ش