مانگرتن لەخورادن لەهەولێر ٤٥ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لەهەولێرکە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ ٤٥ ڕۆژی تێپەڕاند. ناسریاگزیەکێک لەمانگرتووەکانە کە لەڕۆژی دەستپێکەوە بەردەوامە لە مانگرتن.

چالاکی مانگرتن لەخواردن کەلەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لە شاری هەولێر-ی باشووری کوردستان دەستی پێکردووە، لەڕۆژی ٤٥هەمینی خۆیدایە وگروپی ٢٣هەمین بەشدارییان لەمانگرتنەکەدا کرد.

ناسریاگزئەندامی پارتی دیموکراتیک-ی گەلان-هەدەپە، ماوەی ٤٥ڕۆژە لەمانگرتن دایە.

موزەیەن گونەش نوینەری هەدەپە لەباشووری کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە هەتاکۆتایی درێژە بەچالاکییەکەی خۆیان دەدەن و وتی، "ناسر یاگزماوەی ٤٥ڕۆژە دەسی داوەتە مانگرتن لەخواردن. دۆخی تەندروستی ناسربەرەوخراپی دەڕوات. ئێمە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە لەهەمبەرگۆشەگیری سەرئۆجالاندا بێدەنگ نەبن. مانگرتووان داوادەکەن کە گۆشەگیری کۆتایی پێبێت. ئەوگۆشەگیرییە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. پێویستە کە گۆشەگیری کۆتایی پێ بهێنرێت."

دوای ڕەگەیەنراوەکە گروپی ٢٣هەمین دەستیان بەچالاکی مانگرتن لەخواردن کرد.

ک٠ش