مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند
چالاكیی مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند و مانگرتنه‌كه به‌رده‌وامه.
چالاكیی مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند و مانگرتنه‌كه به‌رده‌وامه.
كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بۆ پشتیوانی كردن له مانگرتن له خواردنی په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن، ڕۆژی ١٤ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٣ی سه‌رماوه‌ز له شاری سلێمانی چالاكیی مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاند. ئه‌مڕۆ گرووپی ده‌هه‌مین نۆبه‌تی چالاكییه‌كه‌ی وه‌رگرت.
ڕه‌حمان ڕه‌سووڵ مانگرتوویه‌كی گرووپی ده‌هه‌مین كه هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، ڕایگه‌یاند: «گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگه كردووه. ئه‌و چالاكییانه‌ی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌ستیان پێكردووه زۆر گرینگن. به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێمه نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه وه‌رده‌گرین و درێژه به چالاكییه‌كه ده‌ده‌ین.»
s.m