مانگرتنه‌كه‌ی هه‌ولێر ٣٧ ڕۆژه به‌رده‌وامه
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاندبوو. مانگرتنه‌كه له ڕۆژی ٣٧ههمینیدا به‌رده‌وامه.
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاندبوو. مانگرتنه‌كه له ڕۆژی ٣٧ههمینیدا به‌رده‌وامه.
به پێشه‌نگایه‌تیی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له باشووری كوردستان، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووه‌م له شاری هه‌ولێر مانگرتنی نۆبه‌تدار له خواردن ده‌ستی پێكرد. ئه‌مڕۆش گرووپی نۆزده‌هه‌مین نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. هاوكات ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه مانگرتنی بێ مه‌ودوا و بێ نۆبه‌تی له خواردن ده‌ستپێكردبوو، ٣٧ ڕۆژه به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی.
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له باشووری كوردستان موزه‌یه‌ن گونه‌ش ڕایگه‌یاند، چالاكییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به گۆشه‌گیری دێت. گونه‌ش داوای له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك سی پی تی (كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه) و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد به‌رپرسایه‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
s.m