مانگرتنی مه‌خموور له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كان و دانیشتوانی كه‌مپه‌كه مانگرتوان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
مانگرتن له خواردن له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كان و دانیشتوانی كه‌مپه‌كه مانگرتوان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
مانگرتن له خواردنی دانیشتوانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور كه به ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و ڕێكخراوی عه‌شتار دوێنێ ده‌ستی پێكرد، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. مانگرتوان داوایان له ڕێكخراو و لایه‌نه كوردییه‌كان كرد به‌شداری له مانگرتنه‌كه‌دا بكه‌ن و یه‌كێتیی كوردان به‌دیبێنن. به‌شێك له مانگرتوان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان:
«یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌رییه»
سۆفی تاهیر سیدار: «ئامانجی سه‌ره‌كیمان له‌م مانگرتنه، شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه بۆ سه‌ر گه‌لی كورد به تایبه‌تی له شه‌نگال و مه‌خموور. بۆ دژایه‌تی كردنی هێرش و كرده‌وه دڕندانه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد، ئێمه بانگی هه‌موو ڕێكخراو و لایه‌نه‌كانی كورد ده‌كه‌ین كه تاكه‌چاره‌سه‌ری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییه. هێز و پێداگریی ئێمه ئه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر خۆشمان ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، كه‌س بۆمان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌روه‌ها بانگی سی پی تی (ڕێكخراوی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه)، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و خاوه‌نداره‌تی له‌و قانوونانه بكه‌ن كه خۆیان دایانناون و به‌رپرسایه‌تیی خۆیان له ئاست مافه‌كانی مرۆڤدا جێبه‌جێ بكه‌ن.»
«ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تیمان ده‌توانێت ئێمه ڕابگرێت»
ڕوبار سپیندارۆكی: «ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه كه زانیاری ده‌رباره‌ی سه‌رۆك ئاپۆ نییه و گۆشه‌گیرییه‌كی زۆر تووندی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. به‌و هۆیه‌وه ئێمه له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی ده‌ستمان به مانگرتن له خواردن كرد. هه‌روه‌ها پشتگیری له چالاكییه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كه‌ین كه ٤٠ ڕۆژه له زیندان مانی گرتووه. ئیدی ویژدانی هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكات كه له ماڵ دابنیشێت و هه‌موو كه‌س هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ و پێویسته ئێمه پشتگیری له له‌یلا گیوڤه‌ن بكه‌ین. چالاكییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نیا ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌توانێت ڕامانبگرێت. ئه‌و شتانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یڵێت، درۆن. داوا له گه‌لی كورد به تایبه‌تی گه‌لی باكووری كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌ستنه سه‌رپێ، ئه‌م هێڵه هێڵی مه‌زڵووم دۆغان و كه‌ماله. ئه‌مه چالاكییه‌كی پیرۆزه كه له‌پێناو مافی خۆیان گانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌كه‌نه‌وه. پێویسته ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌په‌له هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و كۆتایی به گۆشه‌گیری بێنن.»
«بۆ كوشتنی كوردان چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و پاره‌یان پێده‌ده‌ن»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل حوسێن كارا: «هه‌ر كوردستانییه‌كی سه‌ربه‌رز و به‌شه‌ره‌ف پێویسته له دژی هێرش و گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستێته سه‌رپێ. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه وه‌ك ده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ و قانوون خۆیان ده‌ناسێنن، له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد و كوردستان چاوی خۆیان داده‌خه‌ن. چه‌ك، پاره و ئامرازی كوشتن ده‌ده‌نه دوژمنه‌كانی كوردان. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو ڕای گشتیدا ڕه‌وایه‌تی به هێرشه‌كانی خۆی بدات، درۆ ده‌كات. ئێره وارگه‌یه‌كی سیڤیله، له ژن، منداڵ و هاوڵاتیی سیڤیل پێكهاتووه. ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌م وارگه‌یه‌یان وه‌ك وارگه‌ی په‌نابه‌رانی سیاسی په‌سه‌ند كردووه و پێویستیشه داكۆكی له بڕیار و په‌یمانه‌كانی خۆیان بكه‌ن. چۆن ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستییه، دانیشتوانی وارگه‌كه به [تێرۆریست] دابنرێن. خاكی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل كراوه، پێویسته عێراق به‌جدی هه‌ڵوێستی هه‌بێت. ئه‌م وارگه‌یه ٣٠٠كم له توركیا دووره، چۆن ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا؟ بۆ ڕه‌وایه‌تی دان به هێرشه‌كانیان، بیانووی ئاسایشی ده‌دۆزنه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هێرشانه بۆ چۆڵكردنی وارگه‌كه ده‌كات.»
https://anfnewstv.com/calakvanen-greva-mexmure-serok-apo-dikare-me-rawestin-e/
s.m