میزراکلی هاوشارەوانی ئامەد بانگەوازی بۆ ١ی ئەیلول ڕۆژی ئاشتی کرد

هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد سەلجوق میزراکلی بانگەوازی بۆ ١ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی کرد.

دوای کودەتای ١٩ی ئاب/ ٢٨ گەلاوێژ لەسەر شارەوانییەکانی کوردستان، ئامەد، وان و مێردین، کورد لەدژی ئەوە هەموو ڕۆژێک بەرخۆداندان.

خەڵکی ئامەد، مێردین و وان، پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانییەکان لەدژی لەبەرچاونەگرتنی ئیرادەکەیان، لە بەرخۆدان بەردەوامن. لە لایەکی دیکەشەوە بۆ ١ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانی خۆیان ئامادە دەکەن. هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، سەلجوق میزراکلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF قسەی کرد، ئاخۆ بە چ شێوەیەک پێشوازی لە ١ی ئەیلولی ڕۆژی ئاشتی جیهانی دەکەن.

میزراکلی وتی، هیواخوازن کە ١ی ئەیلول وەکو ١٤ی مانگی ساڵنامەی هیوای لێبێت و وتی، ئەو ڕۆژانە کودەتای سیاسی هەیە، ١ی ئەیلول وێڕای هەموو بێ یاساییەک، ناحەقی و کودەتای سیاسیش، دەبێتە ڕۆژی گەیشتنی گەل بە بە بڕیار و دڵی پڕ دەبێت لە داواکارییەکانی ئاشتی.

میزراکلی وتیشی: "١ی ئەیلول نەک تەنیا لەبەر ڕۆژەکەی، دەبێت تورکیا ئەو ڕۆژە وەکو ٣٦٥ ڕۆژ پێشوازی بکات. ئێمە ئەو ڕۆژە وەکو ڕۆژێک کە ڕێگە بە خوێن و گریان نادات، نەک بۆ مردن، بەڵکو بۆ ژیان تێدەکۆشێت پێشوازی دەکەین. لای ئێمە ١ی ئەیلول لەناو هەلومەرجێکی لەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت و لەبەر ئەوەش، واتادارتر و گرنگتر دەبێت. لەبەر ئەوە، بانگەوازی بۆ هەموو ئەوانە دەکەین کە شەونخونیان بۆ دیموکراسی کێشاوە بۆ ئەوەی بێنە گۆڕەپانی کۆبوونەوەکە، بە هیوای ئەوەی ١ی ئەیلول لە گۆڕەپانی دیموکراسی ٥ی حوزەیران (وێستگە) یەکتری ببیننەوە".

ک-ش