مولکییە بیرتانە لە زیندانى قەرسەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانى خارپێت

مولکییە بیرتانە ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە زیندانی قەرسەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانى خارپێت.

مولکییە بیرتانە ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەدە و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی قەرس لە ٢٦ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٥ی سەرماوەز لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لە قەرس دیلکرابوو.

بیرتانە لە دواى دیلکردنى لە قەرس، لە زیندانى جۆری تیی قەرس دا رادەگیرا، بەڵام سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانى ژنانی خارپێت. تاوەکو ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ دوورخستنەوەى بیرتانە بۆ زیندانى خارپێت نەخراوەتەڕوو.

ر.م